فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە پشدەر کردە ئامانج
  2021-06-13       1101       

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لەسنوری قه‌زای‌ پشدەر کردە ئامانج‌و له‌ئه‌نجامدا چوار سه‌رنشینی‌ ئۆتۆمبێله‌گه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. 

ئاوێنه‌: بەکر وەیسی، بەڕێوبەری ناحیه‌ی‌ هەڵشۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٢٠ خولەک، فڕۆکەیەکی جه‌نگی‌ توركیا لەسنوری گوندی کانی لان، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی جۆری "توێتا مەرزیە"ی‌ كرده‌ مانانج‌و چوار کەس شەهیدبون کە ناسنامەیان دیار نییە.

ناوبراو ڕەتیکردەوە كه‌ ئەو ناوچەیە شوێنێکی سەربازیی بێت، وتیشی‌، "شوێنێکی مەدەنییەو زۆر نزیکە لەهەڵشۆو قەڵادزێوە، ڕێگای هاوڵاتیانە، هاوڵاتیان لەو گوندانە دەواجنیان هەیە، ڕۆژانە هاتوچۆ دەکەن بۆ ناو گوند وماڵەکانیان."

بەڕێوبەری ناحیه‌ی‌ هەڵشۆ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە بۆ زانینی ناسنامەی شەهیدەکان.

گوندی کانی لان، دەکەوێتە نزیک قه‌زای‌ قەڵادزێ لەدەڤەری پشدەر لەپارێزگای سلێمانی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×