هەپەگە خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ توركیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
  2021-06-13       1532       
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە- خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ سوپای‌ توركیاو كوشتنی‌ هه‌شت سه‌ربازی‌ ئه‌و سوپایه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئاوێنه‌: تایبه‌ت به‌چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای توركیا لەهەرێمەکانی، بۆتان، خواکورک‌و ئاڤاشین، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕاگەیاندبراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانمان لەهەرێمەکانی بۆتان، زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە کە لەئەنجامیاندا بە لانیکە مەوە هەشت داگیرکەر سزادراون."

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە گەریلاکانی لەهەرێمی ئاڤاشین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە، هەر لەو هەرێمەش لەئاسمانەوە لەدوژمنیان داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×