هۆشداریی لە گەشەكردنی بەرنامەی ناوەكی ئێران دەدرێت
  2021-06-14       483       
سەرۆكی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رافائیل گرووسی بۆ ماڵپەڕی ئێكسیۆسی ئەمریكایی رایگەیاند بوونی رێككەوتنێكی ناوەكی لەگەڵ ئێران پێویستە.

ئاوێنە:گروسی راشیگەیاند ئێران لە ئەم ماوەی رابردوودا هێندێك هەنگاوی بۆ سنووردانان بۆ چاودێرەكان گرتەبەر، هەڕەشەی رێگریشی كرد لە گەیشتنیان بە كامێرانی چاودێری پێش گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی مانگێك.

ناوبراو مەترسیی خۆشی نیشان دا لە چڕكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لەگەڵ دابەزینی ئاستی چاودێریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرنامەی ناوەكی ئێران لە مانگەكانی دواییدا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد گفتووگۆكانی ڤەیاننا بەردەوامییان دەبێت ئەمریكا بەشدارە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی هاوپەیمانەكاندا.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن رۆژی یەك شەممە رایگەیاند بەرنامەی ناوەكی ئێران لە ئاستێك نزیكبووەتەوە كە كۆنترۆڵی قورس بووە.

راشیگەیاند پەرەدان بە بەرنامەی ناوەكی ئێران ناچارمان دەكات بگەین بە رێككەوتنێكی خێرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×