بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: بەبێ راوێژ بڕیاری کەمکردنەوەی پارەی نەخۆشخانە شێرپەنجەییەکان دراوە
  2021-06-14       482       
بەشێک لەكارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی گردبونەوە و دەڵێن، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە ئەو کارمەندانەی کە دەوامی زیادە (بەدەل عەیادە)یان کردوە پارەیان خەرج نەکراوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش رایگەیاند، بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان و بەبێ راوێژ لەگەڵ هیچ پزیشکێکی بڕیاری کەمکردنەوەی پارەی نەخۆشخانە شێرپەنجەییەکان دراوە.

ئاوێنە: یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەو پارەیەی کە دانراوە بۆ سەنتەرە شێرپەنجەییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەهیچ شێوازێک ناتوانرێت خزمەتگوزاری تەندروستی شێرپەنجە بەردەوام ببێت، هیوادارن بچن سەیری قاوشەکان بکەن بەتایبەتی بەشی منداڵان کە ئەو پزیشکانەی لەوێن هەشت پزیشک بون رۆژانە هەمو رۆژێک لە 8:00ەوە بۆ 5:00ەوە دەوامیان کردوە، لەدوای ئەوە هەرچیەک روبدات بەڕاستی کارەساتە و قورسە، نەخۆش هەیە زیاتر لە سێ ساڵە خزمەتی دەکەین ئێستا ناتوانین بەو بڕە پارە کەمەی تەرخانکراوە خزمەتیان بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان و بەبێ راوێژ لەگەڵ هیچ پزیشکێکی بڕیاری کەمکردنەوەی پارەی نەخۆشخانە شێرپەنجەییەکان دراوە و "بەداخەوە سەنتەر هەیە لە سنوری هەرێمی کوردستان سیستمی کۆمپیوتەری تێدا نیە و نەخۆش بە وەرەقە دەبینرێت کارمەندی ئایتی بۆ دانراوە".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا باسی لەوەشکرد، "داواکارم لە وەزیری تەندروستی کە لەسەرەتاوە خەمخۆری ئەم بابەتە بوە و هیوادارم لەسەر ئەم بابەتە سوربێت و ئەو نوسراوەی کە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەرزکردوەتەوە لە 24-5-2021دا هەمان میلاک بگەڕێتەوە تاوەکو بتوانین خزمەت بە توشبوانی شێرپەنجە بکەین".

لەبارەی بونی کێشەی دەرمان، یاد نەقشبەندی وتی، "ئەو بابەتە لە ئێستادا هەنگاوی باشی بڕیوە و لەگەڵ کۆمپانیاکان قسە کراوە و بەڵێندراوە کە ئەوان هاوکاربن لە دابینکردنی ئەو دەرمانانەی کە ئێمە پێویستمان پێیەتی، بەڵام گرنگترین سەرچاوە لە کەرتی تەندروستیدا سەرچاوەی مرۆییە و کە پزیشک و کارمەند بونی نەبو، ئەگەر نەخۆشخانەی هیوا پڕبێت لە دەرمانیش نەخۆش ناتوانێت سود لە دەنکە حەپێک وەربگرێت".

ئەوەشی خستەڕو، "ئەم گرفتە تەنها لە نەخۆشخانەی هیوا نیە بەڵکو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاریش دەگرێتەوە چونکە میلاکی ئەوانیش لە 45 میلاک کە داواکراوە تەنها 14 میلاکیان بۆ کراوە، کە ئەوەش خزمەتگوزاری کەمدەکاتەوە لەکاتێکدا زۆربەی حاڵەتە کتوپڕەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەری لەسەر نەخۆشخانەی شارە".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×