2021-06-14   727     
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شآری هەڵەبجە، ڕووداوێکی خۆکوژی بووە و گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بە نارنجۆکی دەنگی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە (دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەک لە پارکێکی گەڕەکی شارەوانی لە شاری هەڵەبجە ڕوویدا و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و گەنجەکە کە تەمەنی 29 ساڵ بووە، لەڕێگەی نارنجۆکی دەنگییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی داوه گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دووباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاو كردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه ڕوداوه‌كه ڕوداوێكی خۆكوژی بوه و له ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه" لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه . هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات. چونكه ڕوداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه.