لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەبارەی كێشەی دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان، مامۆستایانی وانەبێژو فەرمانبەرانی گرێبەست، دەڵیت: ئەو سێ توێژە مافی خۆیانە كێشەكانیان چارەسەربكرێت.
ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عەبدولسەلام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ی دانه‌مه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان و كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌و سێ چینه مافی خۆیانه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه بڕیاریدا بانگهێشتی وه‌زیری دارایی و وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌ی زانستی و وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده بكرێت بۆ لیژنه‌كه به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه.