دو پێشنیار لە وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ چارەسەری كێشەی ئاوی چەمچەماڵ
  2021-06-14       395       

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دو پێشنیاری بۆ چارەسەری کێشەی ئاوی چەمچەماڵ خستە بەردەستی ئەنجومەنی وەزیران.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، وەزارەتی شارەوانی لەنوسراوێكدا دو پێشنیاری بۆ چارەسەری هەنوکەیی و درێژخایەنی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ خستە بەردەستی ئەنجومەنی وەزیران.

وەزارەتەكە لە نوسراوەكەیدا پێشنیاری کردوە بە تەرخانکردنی زیاتر لە حەوت ملیۆن و 681 هەزار دۆلار بۆ هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئیتیوازی لە ناوچەی "کانی شەیتان" و بەستنەوەی بەهێڵی ئاوی چەمچەماڵەوە.

پێشنیاری دوەمی وەزارەتی شارەوانی وەک چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ، جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵە.

لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی چەمچەماڵدا هاتوە"ئێمە لە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕێزدەگرین لە هەمو ئەو دام و دەزگاو لایەن و کەسایەتی و خەمخۆرانە کە پشتیوانن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ و ماندوبونیان بەرزدەنرخێنین."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×