بڕی ئەو گەنمە دیاریكرا كە بۆ ئەمساڵ لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
  2021-06-14       376       

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشكرایكرد، بڕیاردراوە پشکی ھەرێم لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ 375 ھەزار تۆن بێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، پاش ئەوەی هەردو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ساڵی 2021 بڕی 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆ ئەو مەبەستە سایلۆکانی هەرێم ئامادەکارییان کردوە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە جوتیاران."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×