لوتكەی ناتۆ:؛ پشتیوانییەكانمان بۆ عێراق زیاددەكەین
  2021-06-14       509       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لوتكەی ناتۆ لە برۆكسل كۆتایی هات و لە بەیاننامەی كۆتایی لوتكەكەدا زیادكردنی پشتیوانییەكانی ناتۆ بۆ عێراق دوپاتكراوەتەوەو داوا لە ئێران كراوە دەستبەرداری بەرنامە موشەكییە بالیستییەكانی ببێت و دەشڵێت: روسیاو چین پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی دەكەن و دەبێت رێگرییان لێ بكرێت.

ئاوێنە: لە بەیاننامەی كۆتایی لوتكەی ناتۆدا هاتوە، ناتۆ ئەرکی راوێژکاریی بۆ هێزە عێراقییەکان هاوکات پاڵپشتییەکانیشیان بۆ عێراق زیاد دەکەن.

هەروەها بەیاننامەكە داوای لە ئێران كردوە كە سەرجەم چالاكییەكانی خۆی لە پەیوەست بە بەرنامە موشەكییە بالیستییەكانی رابگرێت.

هەوەرها راشیگەیاندوە كە روسیاو چین پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكەن و دەبێت رێگرییان لێ بكرێت.

یەنس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، چین لە پەرەی زیاتری داوە بە كڵاوە ئەتۆمییەكان و چەكی پێشكەوتوەو داواشی لەو وڵاتە كرد پابەندبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەكانەوەو جەختیشی كردەوە، پەیوەندییەكانی نێوان هاوپەیمانی ناتۆ و چین و هەروەها روسیا، گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی لەدوای كۆتاییهاتنی شەڕی ساردەوە.

ئاشكراشیكرد كە سەرانی هاوپەیمانی ناتۆ رێككەوتون لەسەر ستراتیژیەتی 2030 بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئێستاو داهاتو، وتیشی: ناتۆ مكوڕە لەسەر بەرگریكردن لە خۆی لە بۆشایی ئاسماندا.

لە بەیاننامەی كۆتایی لوتكەكەدا ئەوەش هاتوە، خواستە راگەیەندراوەكانی چین و رەفتارە بەردەوامەكانی ئاڵنگاری بۆ بنەماكانی سیستمی نێودەوڵەتی دروست دەكەن بەتایبەت لەو بوارانەی كە گرنگیان هەیە بۆ ئاسایشی ناتۆ.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×