"وەزیری دارایی: رێگرییە سیاسییەكان بهێڵن ئەنجامدانی چاكسازی تەنها چەند مانگێكی پێویستە"
  2021-06-14       350       
ئەمڕۆ دوشەممە 14/6/2021 كۆبونەوەی نێوان وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان.

بەپێی میدیای رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستاندا وتویەتی، ریگرییە سیاسییەكان بهێڵن، ئەنجامدانی چاكسازی تەنها چوار بۆ شەش مانگی پێویستە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی گۆڕان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌شدار له‌ كۆبونه‌وه‌‌ی ئەمڕۆی‌ وه‌زیری‌ دارایی لەگەڵ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڵاویكردۆتەوە "لە کۆبونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری‌ دارایی و ئابورى‌ به‌ ئاماده‌بوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ راگەیاندوە‌، ئه‌گه‌ر ڕێگرییه‌ سیاسییه‌كان بهێڵن ئه‌وا ئەنجامدانى چاكسازی‌ ته‌نها چوار بۆ شه‌ش مانگی‌ پێوسته‌."

بەپێی قسەی سەرچاوەكە وەزیری دارایی وتوشیەتی "لەئەنجامدانى‌ چاكسازیدا‌ ئه‌و کەس و لایەنانە زه‌ره‌رمه‌نده‌بن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ شه‌خسییان هه‌یەو بەرژەوەندییەکانیشیان‌ له‌سه‌ر حسابی‌ مافی‌ گشتین."‌

بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیە، "وه‌زیری‌ دارایی‌ و ئابورى پرسیارى ئاراستەى به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌‌ کردوە و پێى راگەیاندون، بۆ ئەنجامدانى چاکسازى چ ئەرکێک لە ئەستۆى وەزارەتى دارایى بوە و جێبەجێى نەکردوە؟ یاخود چ  کەمتەرخەمیەکمان هەبوە دەتوانن بیخەنەڕو، بەڵام هیچ کام لەو پەرلەمانتارانەى ئامادەى کۆبونەوەکە بون وەڵامیان بۆ ئەو پرسیارەى وەزیرى دارایى پێ نەبوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×