وێنە..لە روداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان دو كەس گیانیان لەدەستدا
  2021-06-14       502       

هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەسەر رێگای دەربەندیخان-كەلار، لە روداوێكی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی پیكاب و ماتۆڕسكیلێكدا، دو كەس گیانیان لەدەستداوە كە شۆفێرو سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە بون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا وتی"سەعات 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان-کەلار، نزیک سێ ڕێیانی ناحیەی مەیدان، روداوێکی پێکدادان ڕویدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب ئەدمیراڵ و ماتۆڕسکیلێکی جۆری دوتایە نامی پرۆ."

وتوشیەتی"جگە لە شۆفێرەکە سەرنشینێکیش لەسەر ماتۆڕەکە بوە. بەداخەوە روداوەكە گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەو سەرنشینەکەی لێ کەوتەوەو شۆفێری پیکابەکەش بەسوکی بریندارە."

پۆلیس ئەوەشی وتوە"شۆفێری ئۆتۆمبێلە پیکابەکە دانیشتوی هەڵەبجەی شەهیدەو قوربانیانی ماتۆڕەکەش دانیشتوی ناحیەی ڕزگاری گەرمیانن."

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×