2021-06-15   923     
ئه‌رشیف
ده‌سته‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كان بانگه‌وازى خۆپیشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى‌و به‌رفراوان ده‌كات له‌شارى سلێمانیه‌وه، ناسرى ڕه‌زازیش ده‌ڵێت هه‌ر كوردێك كه‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت ده‌بێت پشتیوانى ئه‌و ڕێپێوانه بكات".
ئاوێنه: ده‌سته‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى‌و به‌رفراوانى له‌شارى سلێمانى ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتژمێر 5ى سه‌رله‌ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه 17ى 6ى 2021 له‌به‌رده‌م باخى گشتیی كۆده‌بنه‌وه‌و به‌ڕێپێوانێكى هێمنانه به‌ره‌و شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌كه) ده‌ڕۆن.
له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ ڕاى گشتى خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "وه‌ك چۆن دژى هێرشى توركیاین بۆسه‌ر خاكى به‌خوێن ئازادكراوى كوردستان، هاوكات دژى هه‌رلایه‌نێكین كه ببێته هۆكار بۆ ڕشتنى خوێنى براكان".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ ڕاى گشتى هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى ڕایگه‌یاند، "هه‌ر كوردێك كه‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، ده‌بێت پشتیوانى ئه‌و ڕێپێوانه بكات‌و به‌شداربێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ئه‌وه بگه‌یه‌نین ڕێگه نه‌ده‌ین خاك‌و وڵاتمان داگیربكرێت‌و ڕێگریش بین له‌شه‌ڕى براكوژى".