دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان گۆڕدرا
  2021-06-15       705       

عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری لێكۆڵینەوەی دەستپاكی گەرمیان، كە چەند كەیسێكی لەدژی بەرپرسان جوڵاندوە، گۆڕدراو دادوەرێكی دیكە لە شوێنەكەی دانراوە.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ كە روماڵی روداوەكانی ناوچەی گەرمیان دەكات، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان، عەبدولئەمیر جومعە، مەلەفی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لێوەرگیراوەتەوە و گۆڕدراوە بە دادوەر عەباس محەمەد ئەمین.

ئەم گۆڕانکارییانە لە دادگای دەستپاکی گەرمیان، دوای ئەوەھاتوە کە دادوەر عەبدولئەمیر جومعە لەماوەکانی رابردوداو لەسەر سکاڵایەکی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری راگرت و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان دەرکرد کە تائێستا دەستگیرنەکراوە، ئەمەش لە دۆسیەیەکدا لەبارەی پرۆژەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی ناحیەی رزگاری کە بەپێی سکاڵاکە، ئەو دو بەرپرسە بەبێ وەرگرتن و تەواوبونی مۆڵەت و  رێکارەکان، ھەستاون بە کارکردن لەو پرۆژەیەدا، ئەمەش تۆمەتێکە کە ھەردو بەرپرسەکە رەتیدەکەنەوە.

دادوەری نوێی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی، دادوەر عەباس محەمەدئەمین، ھاوکات دادوەری دۆسیەکانی ئاسایشی گەرمیان و دادوەری بەرایی و کەتنی دادگای ناحیەی رزگارییشە.

پێشتریش لە دو بەیاننامەی جیادا، ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسی و چالاکوان و مافناس و پارێزەر، ھۆشدارییان دابو لە بونی ھەوڵێک بۆ گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاکی.

دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، پێش دەستبەکاربونی وەک دادوەری دادگای دەستپاکی، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین/قۆرەتو بو و لەو ماوەیەدا ژمارەیەک دۆسیەی 'گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و کەمتەرخەمی' دادبینی کردو بەھۆیەوە ژمارەیەک بەرپرسی راگرت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×