ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 507 توشبو، حەوت گیانلەدەستدان
  2021-06-15       449       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 507 توشبوی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات حەوت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە سێیان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 102 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێ كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 507 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 518 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×