به‌شیر حه‌داد: پێشبینی دەكەم تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، شایسته‌ داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو بگاتە هەرێم
  2021-06-16       305       

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت،"پێشبینی دەكەم تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، شایسته‌ داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان بگاتە هەرێم".

به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،"پێشبینیی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، شایسته‌ داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دیاره‌ بگاته‌ هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نه‌یه‌ت، ئه‌وا به‌ چه‌ند قۆناغێك دێت".

ئاماژەی بەوەشدا،"بڕیاره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت و پێویسته‌ ترلیۆنێك و 200 ملیۆن دینار له‌ به‌غداوه‌ بێت و دیار نییه‌ كه‌ی پاره‌كه‌ ده‌گات،بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بگات".

وتیشی،"ره‌نگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نه‌یه‌ت، ره‌نگه‌ به‌ دوو قۆناغ یان سێ قۆناغ بێت، ئه‌وی دیكه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ، مانگی 200 ملیار دینار دێت".

بەشیر حەداد ئەوەشی خستووەتەڕوو،" هێشتا مه‌ترسییه‌كان ماون و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كۆڵ نه‌ده‌ین و به‌و نه‌فه‌سه‌ حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات، گرنگیش ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین، ئێستاش هه‌وڵده‌درێت كێشه‌ بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ درووست بكرێت".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×