2021-06-16   910     
پرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە (یەکێتی) لەبارەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، پارتی و یەکێتی به‌و هێزانه‌وە ده‌ناسرێن "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه‌مان نه‌بێت که‌س حسابمان بۆ ناکات، هێزی پێشمه‌رگە هێزی خه‌ڵکی کوردستانە ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزە نه‌بێت عێراق و هه‌مو ئه‌وانه‌ی کە ته‌ماحی تێماندایە ئه‌وه‌ی کەهه‌شە لێمان قبوڵ ناکه‌ن له‌به‌رئه‌وە ئه‌و هێزە پێویستە یه‌کڕیز بێت ته‌با بێت، ئەو دەڵێت "هاوپەیمانان زۆرمان لێده‌که‌ن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، به‌ڵێنی هه‌موو شتێکییشییان پێداوین".
ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە لەبارەی یەکسخستنەوەی هێزی پیشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "خۆمان ده‌مێکە خه‌ریکین، کۆبونه‌وه‌کانی هه‌مومان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان کە هاتون کۆبونه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوین، خۆمان به‌جیا کۆبونه‌وه‌مان کردوە، ئێمە له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانه‌وە ده‌مێکە هه‌ر به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وە مه‌به‌سته‌ش ئێمە هیچ ئیعتراز و شتێکی ئه‌وتۆمان نییە، به‌ڵام ئه‌مە ئیشی ڕۆژ و دو ڕۆژ نییە به‌ڵکو ئه‌مە کاتی زۆری ده‌وێت هه‌تا هاوپه‌یمانه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌مە به‌رده‌وامی ده‌وێت چونکە کە هێزه‌کان یه‌کده‌گرێته‌وە کۆمه‌ڵێک موسته‌لزه‌ماتی خۆی هه‌یه، باره‌گای ده‌وێت و شتی زۆری ده‌وێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی کە ئەوانیش کردویانە "ئێستا ناوی هه‌مو ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵ و هاوپه‌یمانه‌کانم له‌به‌ر نییەکێ و کێ هاتون، ئه‌مریکی، هۆڵه‌ندی، بریتانی ئه‌مانە هه‌موی له‌گه‌ڵماندا دانیشتون به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردو هاوسه‌رۆکه‌کان و له‌گه‌ڵ هێزی ئێمه‌ش کۆبونه‌وه‌یان کردوە، ئومێد ده‌که‌ین لەداهاتویه‌کی نزیکدا ئێمه‌ش بتوانیین ئه‌و بڕیاره‌ی داده‌نرێت له‌داهاتودا قۆناغ به‌قۆناغ جێبه‌جێی بکه‌ین".
لەبارەی ئەوەی لەماوەی رابردودا مەسعود بارزانی بڕیاریدا هێزەکانی 80ی سەر بە پارتی بخاتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بۆچی یەکێتی تا ئێستا ئەم کارەی نەکردوە؟ لە وەڵامدا مستەفا چاوڕەش دەڵێت، "هێزی پێشمه‌رگە کە یه‌کده‌گرێته‌وە لیوایه‌ک و دوان و فه‌وجێک و دوان نییە به‌ڵکو هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌یە له‌به‌رئه‌وە، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردویانە هه‌نگاوێکی باشەو ده‌ستیان خۆش بێت ئێمه‌ش هیوادارین له داهاتویه‌کی نزیکدا بتوانیین ئه‌و شتانه‌ی کە پێویستە بۆی جێبه‌جێی بکه‌ن".
لەبارەی ئەوەی ئایا هاوپەیمانان فشاریان لێدەکەن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، مستەفا چاوڕەش وتی، "فشار نییە، به‌ڵام داوامان لێده‌که‌ن و ڕێنماییمان ده‌که‌ن ده‌ڵێن پێویستە ئێوە ئه‌وە بکه‌ن ئێمه‌ش پێداویستیه‌کانتان بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ین بێجگە له‌وە فشاری تیرۆریستان و داعش کەئه‌گه‌ر ئێمە یه‌کگرتو نه‌بین ڕه‌نگە دوژمنەکانمان زیاتر بتوانن زه‌فه‌رمان پێ به‌رن و له‌و بۆشاییه‌ی کە هه‌بێت ئه‌وان زیاتر ده‌توانن فرسه‌ت بێنن له‌به‌رئه‌وە خۆمان مه‌بده‌ئیه‌ن پێمان چاکە کە لە داهاتودا بتوانیین ئه‌وه‌بکه‌ین یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کورد کۆبکاته‌وه".
بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە ئەوەشی وت، "پێش هه‌مو شتێک پێویستە یه‌کێتی و پارتی دڵی خۆیان چاک بکه‌ن و هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان دابنیشن بڕیاری سیاسی لای ئه‌وانه‌وە بیده‌ن، شته‌کان ئاسایی بکه‌نه‌وە ڕه‌نگە ئه‌م ئۆباڵە گه‌وره‌یە نه‌خه‌نەسه‌ر هێزی پێشمه‌رگە کەبۆچی یه‌کناگرێته‌وە ئه‌وانە هه‌ردولا به‌رپرسن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵ و نیوێکە دانیشتن نه‌کراوە له‌نێوان دو حیزب‌دا که هه‌ردولا هێزی چه‌کداری هه‌یەو هێزی هه‌یە له‌به‌رئه‌وە من ڕوده‌که‌مە هه‌مو لایه‌ک ئه‌گه‌ر چاکه‌مان کردبێت یان کردبێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵە هه‌بێت پێویستە خۆمان دابنیشین لەئاستی باڵاتردا چاره‌سه‌ری بکه‌ین کە هاتەسه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێزی پێشمه‌رگە ئه‌وا پێشمه‌رگە لەهه‌مو که‌سێک دڵسۆزترە و ئاماده‌یە بۆ هه‌مو یه‌کخستن و ته‌باییه‌ک".
ئەوەشی خستەڕو، "پارتی و یەکێتی به‌و هێزانه‌وە ده‌ناسرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه‌مان نه‌بێت که‌س حسابمان بۆ ناکات له‌به‌رئه‌وە هێزی پێشمه‌رگە هێزی خه‌ڵکی کوردستانە ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزە نه‌بێت عێراق و هه‌مو ئه‌وانه‌ی کە ته‌ماحی تێماندایە ئه‌وه‌ی کەهه‌شە لێمان قبوڵ ناکه‌ن له‌به‌رئه‌وە ئه‌و هێزە پێویستە یه‌کڕیز بێت ته‌با بێت، سه‌رکرده‌ی سیاسی بریاری سیاسی یه‌کگرتویی هه‌بێت، خۆ یه‌کگرتنه‌وە هی ئه‌مڕۆ نییە دوانزە، سیانزە، لیوا هه‌یە لەوه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، من خۆشمی تێدابوم لەکۆبونه‌وه‌کاندا فه‌رمانده‌یه‌که‌ی ئێمه‌ی هێزی پێشمه‌رگە 2006 و 2007 ئینجا توانیمان بەچه‌ندین کۆبونه‌وە له‌لای مام جه‌لال و له‌لای کاک مه‌سعود هێزه‌کانی خۆمان لەیه‌کێتی پارتی کەدانیشتین ئینجا توانیمان ئه‌وەبکه‌ین".
مستەفا چاوڕەش باسی لەوەکرد، "هه‌ر ئێمە28 لیوامان هه‌یە وه‌کو یه‌کێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت ناحه‌زه‌کانمان و دوژمنه‌کانمان ئه‌وه‌تا عێراقیش چه‌ند ساڵە فیشه‌کێکی نه‌داوە بەهێزی پێشمه‌رگە و موچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نادات له‌به‌رئه‌وە ئێمە ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین یه‌کڕیزی بکه‌ین، هه‌میشە له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستان و یه‌کگرتوی هێزی پێشمه‌رگه‌م".
مستەفا چاوڕەش زیاتر وتی، "بڕیار به‌ده‌ست ئێمە نییە ئێمە له‌سه‌ر و خۆمانه‌وە هاوسه‌رۆکه‌کان هه‌یە ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان هه‌نگاوی باشیان ناوە من خۆم له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا بووم له‌گه‌ڵیاندا، کاک بافڵ و کاک لاهور ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوە کە هه‌وڵبدرێت وه‌کو باسمکرد له‌سه‌ره‌تاوە په‌لەپه‌لی ناوێت، ده‌بێت عه‌داله‌تێکیش هه‌بێت له‌هه‌موو ئه‌م ئیشانه‌ی کە ده‌کرێت هیچ لایه‌ک مه‌غدور نه‌بێت".
ئایا پارتی و یەکێتی زیان دەکەن بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە؟ لە وەڵامدا مستەفا چاو ڕەش دەڵێت، "پێموانییە شتێکی ئاسان بێت، له قازانجی هه‌مو خه‌ڵکی کوردستاندایە ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزە هێزێک بێت لەوه‌زاره‌ت بێت هی هه‌مو خه‌ڵک بێت و بەعه‌داله‌ت بێت و جیاوازی نه‌کرێت هیچ عه‌یبی تێدا نییە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دو هێزی سه‌ره‌کی پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تیە سیاسیه‌کە به‌رنامه‌ی باشی نه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یە هێزی پێشمه‌رگه‌ی "قوڕ به‌سه‌ر" ئه‌وکاتە هه‌روه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە و له‌کاتی ناڕه‌حه‌تیدا هه‌رکه‌سه‌و ده‌چێته‌وە لای حیزبه‌که‌ی خۆی له‌به‌رئه‌وە با دڵی خۆمان چاک بکه‌ین ئه‌وسا ئه‌وی تر ئاسانه".