ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا
  2021-06-16       474       

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پوختەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و دواین پێشهاتەکانی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و نەوت و بانکی بازرگانیی عێراقی تاوتوێ دەکات.  

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی حوزەیرانی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.  

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:  

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.  

دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژانی 31ی ئایار تاوه‌كو 2ی حوزەیران و ڕۆژی 7ی حوزەیرانی 2021 له‌ به‌غدا.  

سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.  

چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.  

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×