سەرکردەیەکى بەدر هۆشدارى دەداتە تورکیا و داواى چوونە دەرەوەى هێزەکانى دەکات لە عێراق
  2021-06-17       543       
سەرکردەیەکى ڕێکخراوى بەدر داواى چوونە دەرەوەى سەرجەم هێزە بیانیەکان دەکات و لەو بڕوایەدایە، زۆر لایەن گرەو لەسەر عێراق دەکەن و تورکیا بەشێوەیەکى ئاشتیانە بچێتە دەرەوە باشترە.

ئاوێنە: محەمەد بەیانى سەرکردە لە ڕێکخراوى بەدر بە ناوەندى هەواڵى نیشتمانى عێراقى وتووە، پێویستە داواى چونە دەرەوەى سەرجەم هێزە ناعێراقییەکان بکرێت و تەنها داواى دەرچوونى هێزەکانى ئەمریکا نەکرێت.

ئاماژەى بەوەشداوە، چەندین وڵات لە عێراقدا هەن جا هەواڵگرییەکانیان بێت یاخود بنکەکانیان، زۆرێک گرەو لەسەر دابەشبوونى عێراق دەکەن، هیواخوازین تورکیاى دراوسێ و هاوڕێمان کە بەرژەوەندى هاوبەشمان بەیەکەوە هەیە، بارودۆخى عێراق لەبەرچاو بگرێت و بکشێتەوە.

بەیاتى دەشڵێت، زیاتر لە 30 ساڵە تورکیا بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستانى هەیە لەسەر خاکى عێراق، کاتێک عێراق بەهێز و بەتوانا دەبێت خاڵ لەسەر دێڕەکان دادەنێت، بەڵام پێویستە تورکیا بە ئاشتیانە بچێتە دەرەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×