تەندروستی عێراق وادەی گەیشتنی زۆرترین بڕە ڤاكسینی فایزەر ڕادەگەیەنێت
  2021-06-17       494       
وەزارەتی تەندروستی گەیشتنی گوژمەیەکی گەورەی ڤاکسینی ڤایزەری ڕاگەیاند و بڕیاریدا سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێکی فراوانی پێدانی ژمە ڤاكسینەكە لە بەغداد و شارەکانی دیكە دەستپێبکات.

ئاوێنە: نازک هەموك فەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرخ لە بەغداد ڕایگەیاندووە، بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 12 هەزار ژمە ڤاكسین وەكو گەورەترین گوژمە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بەدەستیان بگات، ئەوانیش وەکو هەڵمەتێكی هەفتانە لە ڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە لەناو بەغداد و شارەکانی تر بە هاوڵاتیانی بدەن.

باسیلەوەشكردووە، پلانێکیان بۆ تیمەكان ئامادەكردووە، کە بگونجێت بۆ ئامادەکاری هەڵگرتنی ڤاکسینەکە و گواستنەوەیان بەدابینکردنی ساردکەرەوەی تایبەت و ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری بۆ ئەوەی بۆ سەرجەم تیمەکان بگوازێتەوە.

ڕونیشیكردووەتەوە، جگە لە ناوچەی كەرخ تیمەكانیان دەچنە ناوچەكانی دەوروبەری بەغداد و مەحمودییە و ئەبوغرێب، و تارمیە و تاجی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×