لە بەغدا رێگری لە فرۆشتنی كچێكی 11 ساڵان بە چەند كەسێك لە شاری هەولێر كرا
  2021-06-17       1512       

پۆلیسی كۆمەڵایەتی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، رێگرییان كردوە لە فرۆشتنی كچێكی 11 ساڵان لەلایەن باوكییەوە بە چەند كەسێك لە پارێزگای هەولێر و دواتر كچەكە بە فەرمانی دادوەر رادەستی خانەی بێسەرپەرشتانی ئەعزەمیە كراوە.

ئاوێنە: پۆلیسی كۆمەڵایەتی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئەوەشی وتوە، رێگریكردنەكە دوای ئەوەبوە كە هەواڵ دراوەتە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیسی تایبەت بە توندوتیژی دژبە ژنان لەبارەی بونی كچێكی 11 ساڵان كە لە كەسوكاری هەڵهاتوە بە سكاڵای ئەوەی لەلایەن باوكییەوە هەوڵی فرۆشتنی دراوە بە چەند كەسێك لە لە هەولێر.

بەیاننامەكەی پۆلیسی كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشداوە كە لێكۆڵینەوە لەگەڵ كچەكە كراو برایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەندو ئەویش بڕیاریدا رادەستی خانەی كچانی بێسەرپەرشت بكرێت.

هەروەك هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دادوەر بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ باوكی كچەكە بكرێت سەبارەت بە روداوەكە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە پۆلیسی كۆمەڵایەتی پشتیوانی دەرونی و مەعنەوی پێشكەشی كچەكە كردوەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچون بۆ كەیسەكەیشی دەكەن تا یەكلایی دەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×