زاوایەکی سەدام حسێن ئازادکرا
  2021-06-18       1479       
جەمال مستەفا عەبدوڵا، هاوژینی (حەلا) کچە بچوکەکەی سەدام حسێن دوای‌ 18 ساڵ زیندانیكردن ئازادکرا.

ئاوێنه‌: جەمال مستەفا عەبدوڵا لەساڵی 2003 لەدوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق و روخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن لەلایەن ئەمریکاوە ناوی خرایە لیستێکی داواکراوانەوە کە 52 کەس پێکهاتبو، زاواکەی سەددام لە 20 نیسانی هەمان ساڵدا دەستگیرکرا.
 
چەند سەرچاوەیەکی سەر بەکۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق ئاشکرایانکرد، جەمال مستەفا لەدوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی، کە 18 ساڵ بەندکردن بووە، ئازادکرا.

ناوبراو پله‌ی‌ مقدم بووه‌ لەسوپای پێشوی هەڵوەشێندراوەی عێراق لە 4ی ئایاری ساڵی 1955 لەتکریتی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین لەدایکبووە.
 
بەر لەروخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن، جەمال مستەفا، جێگری بەرپرسی دۆسیەی هۆزەکانی عێراق بوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×