ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران: ئیبراهیم رەئیسی لە پێشەوەیە
  2021-06-19       769       

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی، كە ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەوە راگەیەندرا، ئیبراهیم رەئیسی بە بە دەستهێنانی نزیكەی 18 ملیۆن دەنگ، لەپێش ركابەرەكانییەوەیەتی.

ئاوێنە: جەمال عەرەف، سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەكۆی 28 ملیۆن 600 هەزار دەنگی جیاكراوە، ئیبراهیم رەئیسی زیاتر لە 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو لە پێش ركابەرەكانییەوەیەتی.

بەپێی قسەی سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی ئێران، لەسەدا 90ی دەنگەكان هەژماركراون و دەنگی سێ كاندیدەكەی دیكەی سەرۆكایەتی بەمجۆرەیە:

موحسین رەزایی: زیاتر لە سێ ملیۆن 300 هەزار دەنگ.

عەبدولناسر هیمەتی: زیاتر لە دو ملیۆن و 600 هەزار دەنگ.

ئەمیر حسێن قازیزادە هاشمی: نزیكەی یەك ملیۆن دەنگ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×