کازمى پەیوەندى بە ئیبراهیم ڕەئیسىیەوە کرد
  2021-06-19       307       

سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران، هیواى خواست کە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتى لە بوارەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ئابوریى و ئاسایش بەهێزتر ببن.  

ئاوێنه‌:  نوسینگەى راگەیاندنى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، کازمى پەیوەندى بە ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێرانەوە کردووە و بەهۆى بردنەوەى هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایى لێکردووە.  

ئەوەش هاتووە، سەرۆک وەزیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا کردووەتەوە، هەروەها هیواى خواستووە هاریکارى زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتى لە بوارەکانى ئابوریى، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، بە جۆرێک ببیتە هۆى بەهێزکردنى سەقامگیرى هەردوو وڵات و ناوچەکە.  

بەپێى بەیاننامەکە، لاى خۆشیەوە ڕەئیسى سوپاسى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە و ئاماژەى بە پەیوەندى لە مێژینەى نێوان هەردولا کردووە، سوربوونى وڵاتەکەشى بۆ گەشەپێدانى هاریکارى نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە، هەروەها کازمیشى بانگهێشتى ئێران کردووە لە نزیکترین دەرفەتدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×