بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای موسڵ بڕوانامەیەکی ساختەی بەڕێوەبەری ناحیەی محهلهبیهی ئاشکراکرد.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای موسڵ لە بەڵگەنامەیەکدا بڕوانامەی ساختەی عەبدولرەحمان حسێن ئیبراهی، بەڕێوەبەری ناحیەی محهلهبیهی ئاشکرا کرد کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لە پۆستەکەیدا مابووەوە.
بە گوێرەی بەڵگەنامەکە، ئەو بەڕێوەبەرە بڕوانامەی قۆناغی ناوەندی ساختەکردووە، بەو مەبەستەش پارێزگاری موسڵ لیژنەیەکی لێکۆڵەری لە رووداوەکە پێهێناوە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی ماوەی ١٦ ساڵە لەو پۆستەدایە و لەم دواییانەدا ئاشکرابووە.