له‌ هەولێر لە کێشەی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون
  2021-06-20       780       

لە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی نێوان دوو دراوسێوە، کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 لەسەر وەستان لەناو کۆڵاندا، کێشە لەنێوان دوو دراوسێی ناحیەی قوشتەپەدا دروستدەبێت و هەردوولا تەقەیان لەیەککردووە، لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی کۆسرەت زرار کوژراوە.

گه‌نجێكی تەمەن 27 ساڵ  لە کێشەکەدا کوژراوە، جگە لەویش، خوشک و برایەکی برینداربوون.

کێشەکە سەرەتا لەسەر وەستان لە کۆڵان ڕوویداوە، ماڵی هەردوو بکوژ و کوژراویش لە هەمان کۆڵاندان، لەئەنجامی وەڵامدانەوەی بنەماڵەی کوژراوەکەش، چوار کەسی بنەماڵەی بکوژ برینداربوون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×