د. ئەنوەر شێخە: من هیوام دروستکرد چۆن ویژدان و دەستم تێی دەچێت تێکی بدەم؟!
  2021-06-20       2151       

د. ئەنوەر شێخە پزیشکی پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لەوە دەکەن کە ئەو ھۆکاری پەراوێزخستن تا داخستنی نەخۆشخانەی ھیوایە، ناوبراو دەڵێت، "من هیوام دروستکرد چۆن ویژدان و دەستم تێی دەچێت تێکی بدەم؟!"

ئاوێنە: چەند ڕۆژێکە ئەگەری داخستن و پەراوێزخستنی نەخۆشخانەی ھیوا کە تایبەتە بەچارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە بۆتە جێگەی باس و خواست لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و یەکێک لەو پزیشکانەی پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ دەکرێت، د. ئەنوەر شێخەیە کە خۆی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی نەخۆشخانەی ھیواو لەئێستادا خاوەنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتە لەشاری سلێمانی.

تۆمەتبارکردنی ئەو پزیشکە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تێپەڕاندوەو پەرلەمانتارێکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان ھێرشی توند دەکاتە سەر ئەو پزیشکەو تۆمەتباری دەکات بەپەراوێزخستنی نەخۆشخانی ھیواو ڕاکێشانی نەخۆشەکانی بۆ نەخۆشخانە تایبەتییەکەی خۆی.

لەبەرامبەر ئەو تۆمەتبارکردنەی، د. ئەنوەر شێخە پزیشکی پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە دەڵێت، "من هێندێک ناساغم و لەئەمریکام، شەرتە هەر گەڕامەوە هەموو ژیانم تەرخان کەم بۆ محکمە و محامی تاکو سزای خۆی وەردەگرێت. دەبێت ئەو بوهتانە ناڕەوایانەی بسەلمێنێت."

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەو خۆی نەخۆشخانەی هیوای دروستکردووە، "چۆن ویژدان و دەستم تێی دەچێت تێکی بدەم؟!"

د. ئەنوەر شێخە دەنوسێت، "من لە ٣٪ی نەخۆشخانەکەم ئیشی شێرپەنجە دەکات و هەموو مانگ لە زەرەردایە! گەر ڤیلاشم وەرگرتبوو وعدی پیاو ئەیدەمە ئەو. حاڵمان بۆیە خۆشە پەرلەمانی وامان هەیە، من ژیانم کرد بەبەر خزمەتی شێرپەنجەی کوردستاندا چۆن دڵی هات وەها پێم بوەڕێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×