وەزارەتی تەندروستی عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش پێکدەھێنێت.
ئاوێنه: "فەلاح حەسەن" لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان لیژنە و تیمی پزیشکی پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش، وتیشی ئەگەرچی چەند حاڵەتێکی توشبوون ھەبووە بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی ببێتە پەتا و بڵاوبوونەوەی مەترسی دروسا بکات.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ھەر کاتێک نیشانەکانی توشبوونیان بە نەخۆشییەکە ھەبوو، خێرا سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەت و شەکرەیان و کەمی بەرگرییان ھەیە و زیاتر مەترسی توشبوونیان لەسەرە.