بەرهەم ساڵح باس لە چارەسەری کێشەکانی بەردەم عێراق دەکات
  2021-06-20       311       


 سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، وڵات لەهەنگاونان بۆ گرێبەستێکی نوێی سیاسی دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا عێراق گیرۆدەی چەندین ئاستەنگی سیاسیی مەترسیدارە کەدەبێت چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

ئاوێنه‌: سەرۆک کۆماری عێراق لەدیداری "بحر العلوم" بۆ گفتوگۆ لەبەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لەهێنانەکایەی گرێبەستێکی نوێی سیاسی عێراق هەنگاوی گەورەیان ناوە، بەڵام لەئێستادا وڵات گیرۆدەی چەندین کێشە و ئاستەنگی سیاسی بووەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنیان پێویستییان بەهەوڵی راستەقینە هەیە.

بەرهەم ساڵح، باسی لەوەشکردوە، دەبێت لەم بوارەشدا سود لە ئەزمونی کەسانی ئەکادیمی، زانکۆکان، ناوەندەکانی توێژینەوە وەربگرن، چونکە پڕۆژەی عێراق دەبێت پڕۆژەیەکی نیشتیمانی بێت و لەرێگەی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی کارەکانی رایی بکات و خزمەتی هاوڵاتیان بکات.

سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، دەبێت دامەزراوە دەوڵەتییەکان بەجۆرێک بونیاد بنێرێنەوە کەمایەی رێزلێگیران بن لەسەر ئاستی دەرەوە و هەماهەنگیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت بۆ خزمەتکردنی گەل و پاراستنی ئاسایشی وڵات.
 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×