حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی مانگانه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ته‌رخان كرد
  2021-06-20       425       


لە سەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا مانگانە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.

ئاوێنه‌: بەپێی نووسراوی ژ (7291) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، وردەکاری رەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی،  له‌ هه‌ولێر، هیوا له‌ سلێمانی، ئازادی له‌ دهۆک.
 
هەروەها بە پێی نووسراوی ژ (7293) لە 20 ی حوزەیران، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لە سەر خەرجکردنی (ملیارێک و 27 ملیۆن و 600 هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆرینگە ( بدل عیادە).


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×