ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 515 توشبو، حەوت گیانلەدەستدان
  2021-06-20       433       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێ زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 868 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێ زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 515 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 381 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×