بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر قوتابیەكەی، پیاوێكی ئاینی ناودار دەستگیر دەكرێت
  2021-06-20       3179       

بەپێی هەواڵێك كەلە تۆڕی بی،بی،سی، بەشی فارسی بڵاوبۆتەوە، موفتی عەزیز ئەل ڕەحمان، مامۆستاو بەڕێوەبەری  پێشووی قوتابخانەی ئاینی ئیسلامیی، لەشاری پانجابی  پاکستان، کە پیاوێکی ئایینی ناودارە بەتۆمەتی دەستدرێژی  سێکسی بۆ سەر یەكێك لە قوتابییەکانی دەستگیر کراوە.

 

ئاوێنە، کاوە رەش - بەریتانیا: پۆلیسی شاری پەنجاب ڕایگەیاندوە، موفتی عەزیز ئەبوڕەحمان پرۆفیسۆری زانستی ئاینی لەشاری ڵاهور دەستگیراوە، دوای ئەوەی خۆی لەوێ حەشارداو. ئەویش پاش سكاڵای قوتابییەكی كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر  لەسەری تۆماركرادوە بەوەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.

فەرماندەی پۆلیسی پەنجابی، ئەنام غەنی، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتویتەر هەواڵەكەو وێنەیەکی، موفتی عەزیزی داناوە. پۆلیس دەڵێت "ئەوپیاوە ئاینیەی لەمیانەی ئۆپراسیۆنێكدا دەستگیركردوە، پاش ئەوەی ڕاپۆرتی پۆلیس لەدژی پێشکەش کراوە، خۆی شاردبۆوە".

وتەبێژی پۆلیسی پەنجابی، ڕایگەیاند، کە 3 کوڕی موفتی عەزیزیش دەستگیرکراون، ڕاپۆرتەکەی پۆلیس، ناوی کوڕەکانی تێدا نیە، بەڵام ئەوانیش بەتۆمەتی هەڕەشەی کوشتنی خوێندکاری سکاڵاکار، لەسەر باوكیان دەستگیر كراون. لەسەر ئەوەی نابێت سكاڵای دەستدرێژی سێکسی لەسەر باوكیان تۆمار بكات.


لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەپاكستان بەلایەنیکەمەوە 4 وێنەی ڤیدیۆیی موفتی عەزیزئەلڕەحمان، لەتۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە بڵاوبونەتەوە کە سێکس لەگەڵ یەکێک لەخوێندکارەکانیدا دەکات، بەو هۆیەشەوە کاردانەوەی  زۆرو بەرفرانی لێكەوتۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی (جیڤی) پاکستان، ئەو قوتابیە سكاڵاكارە گوتویەتی ئەگەگەر دادگاو یاسا مافی بۆ وەرنەگرن، ئەوا كۆتای بەژیانی دەهێنێت. 

هاوكات یەكێك لەبەڕێوەبەرانی  قوتابخانەکە بەمیدیاکانی ڕاگەیاندوە، کەدوای هەواڵی ئەو ئابڕوچوونە سێکسییە، داوای لەموفتی و کوڕەکانی کردووە، قوتابخانەکە بەجێبێڵن.

هەروەها جەماوەرو ڕۆشنبیرانی ئیسلامی لەپاكستان، ئەندامێتی موفتی عەزیز ئەلڕەحمانیان لەم دامەزراوەیەدا ڕاگرتوە، تاکاتی یەكلای بونەوەی ئەو سكانداڵە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×