2021-06-21   493     
نەدا شاکر، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ٧٠%ی عێراقییەکان باجی دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار و لێکەوتە نەرێنییەکانی دەدەن، لە کاتێکدا ئامانج لە بڕیارەکە رووبەڕوونەوەی گەندەڵی بوو، بەڵام بە ئەنجامەکانی دیارە کێ سوودمەندە و کێ زیانی بەرکەوت .
ئاوێنه: نەدا شاکر روونیکردەوە، سەدا ٧٠ ی دانیشتووانی عێراق باجی بڕیاری دابەزاندنی بەھای دینار و لێکەوتە نەرێنییەکانی دەدەن، لە کاتێکدا ئامانج لە بڕیارەکە رووبەڕوونەوەی گەندەڵی بوو، بەڵام بە ئەنجامەکانی دیارە کێ سوودمەندە و کێ زیانی بەرکەوت .
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوە کردەوە، سیاسەتی دابەزاندنی بەھای دینار شکستی ھێناوە و ئەنجامەکانی بەسەر چینێکی فراوانی کۆمەڵگا بە دیارکەوتوون، بەھۆیەوە ملیۆنان عێراق بە دەست گرانی نرخەکانەوە دەناڵێنن .