دهۆک... لەئەنجامی دەمەقاڵێ كەسێك برا بچووکەکەی خۆی بە گولـلە دەكوژێت
  2021-06-22       341       
لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە دهۆک، کەسێک برا بچووکەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاندوە: بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە گوندی تەلەوە لە شارۆچکەی زاویتە، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو برادا دروستبووە و دواتر برا گەورەکەیان برا بچووکەکەی خۆی بە گولـلە کوشتووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە: تۆمەتبارەکە دانى بەوەدا ناوە کە دەمەقاڵێکە لەسەر ئەوە دروستبووە کە برا بچووکەکەی بە قسەی خێزانەکەی ناکات و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵەوە.

ناوی هونەر حوسێنە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە و تەرمەکەی لە گوندەکەی خۆیان بەخاکسپێردراوە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکراشیکردوە: تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×