بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار: بریندارەكانی شەڕە تەقەكەی سەرچنار تەندروستییان جێگیرە
  2021-06-22       632       
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لەرووداوەکەی شەوی رابردوو كە لە سەرچنار روویدا 10 كەس بریندار بوون کەسەرجەمیان لەهێزە ئەمنییەکانن، لەئێستاشدا باری تەندروستی سەرجەم بریندارەكان جێگیرە.

ئاوێنەدكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەماڵپەڕی فەرمی یەكێتی رایگەیاندوە، سەرجەم بریندارەكانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار تەندروستیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رووداوەكەدا 10 كەس لە هەردوو هێزی ئاسایش و هێزی ئاڵتونی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی وێستگەنیوز رووداوەکەی شەوی رابردوو لە بەردەم هۆتێل ئەبو سەنای شاری سلێمانی روویداوە کاتێک هێزەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی کە پێکهاتووە لە ( ئاساییش، بەرگری فریاکەوتن، پۆلیسی فریاکەوتن، پۆلیسی هاتوچۆ) بازگەیەکی پشکنین لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا دادەنێن، "کچی بەرپرسێکی یەکێتی دەکەوێتە بازگەکەوەو بەهۆی داواکردنی ناسنامە دەمەقاڵی دروست دەبێت".

لەزانیارییەکاندا باس لەوەشکراوە، "دوای ئەوەی هێزێکی ئەو بەرپرسە دەگەنە شوێنی رووداوەکەو تەقە دەکەن، هێزەکە بە دۆشکا تەقە لە هێزە ئەمنیەکە دەکەن و بەهۆی شەڕەتەقەکەوە (7) کەس لە هێزەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی بریندار دەبن کە برینی دووانیان سەختەو لە هێزی کۆماندۆش 3 کەس بریندار دەبن".

ئەوە دووەمین رووبەڕووبونەوەیە لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ لەماوەی لەشەش مانگدا، 10ی شوباتی ئەمساڵیش لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی گرژی و شەڕەتەقە لە نێوان هەردوو هێزەکەدا دروستبوو، کە تیایدا كارمەندێكی ئاسایش بەناوی شاخەوان ئەحمەد مەحمود گیانی لەدەستدا و پێنج كارمەندی دیكەش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×