دوو په‌رله‌مانتار: میلیشیاکانی یەکێتی لە سلێمانی دوربخەنەوە
  2021-06-22       362       
دوو په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نن، ئاسایشی و ئارامی شاری سلێمانی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی چەک لەلایەن بەرپرسە حزبییەکانەوە بە توندی ئیدانە دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکەین بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک بۆ شێواندنی ئاسایشی شاری سلێمانی.

ئاوێنه‌: غالب محمد عەلی و سەرکەوت شەمسەدین كه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقن له‌ نوسراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، پێویستە هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی بە ئەرکی یاسایی خۆیان هەڵبستن بۆ رێگریکردن لە میلیشیاکانی سەر بە یەکێتی کە ماوەیەکە بونەتە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان. هەر هەوڵێک بۆ شاردنەوەی کاری تاوانکاری ئەم گروپە میلیشیا حزبیانە هیچ متمانە و رێزێک بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناهێڵێتەوە و تاوان و توندوتیژیش روو لە زیاد بون دەکات.

هاوكات وتيشيان، ئاسایشی و ئارامی شاری سلێمانی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی چەک لەلایەن بەرپرسە حزبییەکانەوە بە توندی ئیدانە دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکەین بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک بۆ شێواندنی ئاسایشی شاری سلێمانی.

راشیانگه‌یاند، بۆیە لێرەوە داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و بەپەلە دەکەین سەبارەت بە زیادبونی روداوەکانی تەقەکردن و پێشێلکاری هێزە میلیشیاکانی سەر بە بەرپرسە حزبییەکان، تا سنورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×