ئەمریکا دەیان کەناڵ و پێگەی ئەلکترۆنی ئێران دادەخات
  2021-06-23       498       

ئەمریکا ٣٦ پێگەی ئەلکترۆنی و کەناڵی سەر بە ئێران و کەتائیبی حزبوڵای عێراق دەدەخات.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، ٣٣ پێگەی ئەلکترۆنی کە لەلایەن یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆی ئێرانەوە بەکاردێن لەگەڵ ٣ پێگەی تر کە کەتائیبی حزبوڵای عێراق کە ئێران پشتگیرییان دەکات داخستووە، کە "پرێس تی ڤی و عالەم و کەوسەر و نەبەو و مەسیرە و لوئلوئە" و چەندین کەناڵ و ماڵپەری تر دەگرێتەوە. 

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پێگانە چالاکی گومانلێکراویان ھەیە و زانیاری نادروست بڵاودەکەنەوە. لەبەرامبەریشدا حکومەتی ئێرانیش وتویەتی، ئەو پێگانەیان بەھۆکاری نادیار لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە و وێنەی وەزارەتی  داد و بازرگانی ئەمریکایان لەسەرە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×