په‌كه‌كه‌: له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا 238 سەربازی تورکیا کوژراون
  2021-06-23       666       


دوای دوومانگ لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماری سەربازە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە کە لەو ماوەیەدا 238 سەربازی تورکیا کوژراون.

ئاوێنه‌:  بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە میدیای پەکەکە بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا 230 هێرشی زەمینیی و ئاسمانیی کردووەتە سەر باشوری کوردستان و زیاتر لە 13 جاریش چەکی کیمیایی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە.

پەکەکە دەڵێت ئێستا تورکیا ڕوبەری 100 کیلۆمەتری لە خاکی هەرێمی کوردستان داگیرکردووە، هاوکات 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیاییان بەکارهێناوە:

*تورکیا 42 جار هەوڵیانداوە بڕۆنە ناو تونێلەکانی گەریلا و هەموو جارەکان تێکشکێنراو.

* سوپای تورکیا 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیاییان بەکارهێناوە.

*هێزەکانمان 169 چالاکییان ئەنجامداوە.

* هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد 24 چالاکییان ئەنجامداوە.

* لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان 238 سەرباز کوژراون، 30 سەربازیشبریندار بوون.

* 39 گەریلا شەهیدبوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×