نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵا دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد
  2021-06-23       279       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ شا عەبدوڵای دوەم، شای شانشینی ئوردن كۆبونەوەو تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/23 شا عه‌بدوڵاى دوه‌م، شاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، له‌ كۆشكى حوسه‌ينييه‌ له‌ عه‌ممان، پێشوازى له‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ شازاده‌ فه‌يسه‌ڵ بن حسێن و سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ئاماده‌ى بون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كردو جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنيان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌يان باس كردو شا عه‌بدوڵا پشتگيريى ئوردونى بۆ عێراق دوپات كرده‌وه‌.

هه‌ردولا داكۆكييان له‌ پێويستيى پته‌وكردن و يه‌كخستنى هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمييه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ستراتيژێكى گشتگيردا بۆ شه‌ڕى دژى تيرۆرو توندڕه‌وى و كارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له‌ لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوريدا، كرد.

نێچيرڤان بارزانى پێزانينى بۆ ڕۆڵى شا عه‌بدوڵڵاى دوه‌م و شانشينى ئوردن‌ له‌ پشتگيريى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌نديى مێژويي هه‌ردولا كرد، ئاماده‌يي هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌مو بواره‌كانى جێى بايه‌خى هاوبه‌شدا هاريكارى له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختى له‌ گرنگيى به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×