ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبوەوە
  2021-06-23       463       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات ژمارەی ئەو توشبوانەی لە دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبۆتەوە بەشێوەیەك 11 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 741 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێ زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 533 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 507 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×