لە عێراق 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە زۆرترینیان لە دهۆك بون
  2021-06-23       493       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات 33 توشبوی دیكەی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 49 هەزارو 330 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان شەش هەزارو 297 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 34 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 305 هەزار كەس و لەوانە 16 هەزارو 968 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 213 هەزارو 952 كەسیان چاكبونەتەوەو 74 هەزارو 80 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 509 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×