ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پشتگیری هەر کەسێک دەکەین کە خزمەتی هاوڵاتییان بکات
  2021-06-24       254       

ئەمڕۆ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئێمە وەک ئەنجومەنی پارێزگا پشتگیری هەر کەسێک دەکەین کە خزمەتی هاوڵاتییان بکات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەرزان محمد صالح محمد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" کەسێک هەستاوە بە فرۆشتنی بەنزین بە ٥٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک بە هاوڵاتییان، ئێمە وەک ئەنجومەنی پارێزگا پشتگیری هەر کەسێک دەکەین کە خزمەتی خەڵکی بکات، بەڵام هیوادارین تەنها بۆ یەک رۆژ نەبێت".

وتیشی:" رۆژانە لە شاری سلێمانی بڕی دوو بۆ دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزین لە سنورەکەدا بەکاردەهێندرێت، ئەگەر ئەو دەتوانێت کارەکە بە بەردەوامی بکات بۆ خزمەتی هاوڵاتییان ئەوا پشتگیری دەکەین بەڵام ئەگەر بۆ مەرامی سیاسی بەکاریبهێنێت ئەوا داوا لە حکومەتی خۆجێی دەکەین کە رێگری لە ئەو و هەرکەسێکی دیکە بگرێت کە ئەو کارانە دەکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیران شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند کە ئەوان لیترێک بەنزین بە ٥٠٠ دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشنەوە، ئەمەش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×