لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق: توركیا ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی گەورە دەكات لەناو خاكی هەرێم
  2021-06-24       1013       

لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق پێیوایە توركیا ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی گەورە دەكات لەناو خاكی هەرێمی كوردستان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەش پێشنیارێكی ئامادەكردووە بۆ حكومەتی كازمی كە هێزی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكان بكات.  

ئاوێنه‌: بەدر زیادی ئەندامی لیژنەكە لە لێدوانێكدا  ڕوونیكردووەتەوە كە سوپای توركیا 70 بنكەی سەربازیی لە خاكی هەرێمدا دروستكردووە و لەهەندێك شوێندا بە قوڵایی 16 كم هاتووەتە ناوەوە.  

زیادی ئەوەشی ڕاگەیاندووە پێویست دەكات حكومەت داوای دانیشتنی پەلەی كۆمكاری عەرەبی بكات و گوشار لەرێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دروست بكات چونكە دۆخەكە بەرەو هێرشی بەفراوان دەڕوات.  

هەروەها باسی لەوەشكردووە لیژنەی ئاسایش  و بەرگری لە پەرلەمان پێشنیاری كردووە بۆ حكومەتی مستەفا كازمی هێزی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكانی توركیا بكات بۆ دەركردنی پەكەكە بەمەش پاساوی توركیا نامێنێت بۆ هێرشكردنە سەر خاكی عێراق.  

جگە لەوەش بەدر زیادی پێشنیاری بایكۆتی ئابووری توركیا دەكات بە پشت بەستن بە كاڵای ئێرانی و سعودی.  
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×