ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 599 توشبو، شەش گیانلەدەستدان
  2021-06-24       222       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات شەش توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 878 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێ زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 599 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 480 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×