سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نوسراوێكی خۆیەوە رونكردنەوە دەدات
  2021-06-24       272       

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نوسراوێكی خۆیەوە سەبارەت بەوەی كە پەرلەمانتاران بۆیان نییە بەتەنها سەردانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بكەن، دەڵێت: نوسراوەكە تەنها كاركردنە بە ماددەكانی 40 و 41 لە پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمان.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"سەبارەت بە نوسراومان ژمارە 1755 لە 22/06/2021) تایبەت بە سەردانیکردنی پڕۆژەکان لەلایەن ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانەوە، لێرەوە بۆ ھەمولایەکی ڕادەگەیەنین کە نوسراوی ئاماژە بۆکراو، تەنھا کارکردنە بە ماددەکانی 40 و 41 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتن بە دەسەڵاتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێری و سەردانی مەیدانیی کارو پڕۆژەکان بە بڕیارو میکانیزمی یاسایی و پەیڕەوی کارپێکراو."

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردبو وتبوی"هیچ پەرلەمانتارێك لە رێگەی كەسییەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبون و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەكانی بواری بەڵێندەرایەتی و بواری وەبەرهێنان بكات، بەڵكو دەبێت بە بڕیاری لیژنەكان ئەم بەدواداچونە بكات یان بە نوسراوی فەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان."

دەقی رونكردنەوەكە...

ڕونکردنەوەیەک لە نوسینگەی به‌ڕێز سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان

ژمارەیەکی زۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندن پەیوەندی دەکەن سەبارەت بەنوسراومان ژمارە (١٧٥٥ لە ٢٢/٦/٢٠٢١) تایبەت بەسەردانیکردنی پڕۆژەکان لەلایەن ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانەوە، لێرەوە بۆ ھەمولایەکی ڕادەگەیەنین کەنوسراوی ئاماژە بۆکراو، تەنھا کارکردنە بەماددەکانی (٤٠، ٤١) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کەتایبەتن بەدەسەڵاتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێری و سەردانی مەیدانیی کارو پڕۆژەکان بەبڕیارو میکانیزمی یاسایی و پەیڕەوی کارپێکراو.

دەقی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:

 

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×