هۆشداری وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا: شەپۆلێكی قورستر دەبێت
  2021-06-24       288       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەرزبونەوەی رێژەی توشبون بە كۆرۆنا نیشانەی دەستپێكردنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنایە كە رەنگە لە دو شەپۆلەكەی پێشو قورستر بێت.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاند، هێشتا پەتای كۆرۆنا چالاكەو دەركەوتنی زنجیرەی نوێی كۆرۆناش بەردەوامە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حكومی و ئەهلییەكان دەكەین كارمەندانیان هان بدەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و پابەندبون بە رێكارەكانی خۆپارێزییەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی وتوە، كە ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی زیاتری توشبوانی ڤایرۆسەكە.

جەختیشی كردۆتەوە كە لە چەند هەفتەی داهاتودا بڕێكی زۆرو چەند هێندەی ڤاكسینی كۆرۆنا دابین دەكرێت.

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كە تاكە رێگەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی توشبون و مردن بە ڤایرۆسەكە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×