ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی: تەقە لە بارەگاكەمان كراو تەقەكەرەكان دەستگیركران
  2021-06-24       1411       

ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ڕونکردنەوەِیه‌كدا ڕایگه‌یاند"بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە، لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لەلایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیرکران و بۆ ڕێزگرتن لە یاسا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ڕاده‌ست بە لایەنی پەیوەندیدار کراون."

ئاوێنە: ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاندوه‌"ئێمە لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم جۆرە ڕەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات دەبێتە هۆی شڵەژانی دەرونی خەڵک و شێواندنی بازاڕ، لەلایەکی دیکەوە ئەم ڕەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتیە بە یاساو لایەنی پەیوەندیداری حوکمەتی خۆجێی، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا، ڕێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×