شەوی رابردو، لە
شارۆچكه‌ی داقوق کە دەکەوێتە باشوری کەرکوک، بۆمبێکی چێنراو به كاروانێكی پۆلیسی
فیدراڵی عێراقدا ته‌قییه‌وه، پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنە: میدیا
عێراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە بۆمبێكی چێنراو
له یه‌كێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی داقوق له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانێكی پۆلیسی فیدراڵی
ته‌قییه‌وه، دواتر داعش موشه‌كێكی ئاڕاسته‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كرد.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش
ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه پێنج پۆلیسی فیدراڵ كوژران
و ژماره‌یه‌كیش بریندار بون، كه تا ئێستا به وردی نه‌زانراوه چه‌ندن.