2021-06-25   1158     
خولوسی ئاكار
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕه‌خنه له‌هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- له‌ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاوێنه: خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا به‌یاوه‌ری فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا باره‌گای دووه‌می سوپای به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند، "هێشتا ژماره‌یه‌ك له‌هاوپه‌یمانانمان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستییان بۆ دابین ده‌كه‌ن، ئه‌مه به‌هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه."
وتیشی، "هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه، "با كه‌س هه‌وڵ نه‌دات به‌و قسانه خۆڵ بكاته چاومان. له‌كاتێكدا تۆماره ده‌نگییه‌كان، راپۆرت، وێنه‌و هه‌موو شتێك دیاره".
به‌وته‌ی ئاكار، "له‌هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ئاستی سه‌ركۆمارو وه‌زیری به‌رگری‌و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌رده‌وام باس له‌وانه [هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه] كراوه".