تەندروستی عێراق گەیشتنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنای بەڕەسمی راگەیاند
  2021-06-26       598       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، گەیشتنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا بۆ وڵات راگەیاندو دەشڵێت، لە دو شەپۆلەكەی پێشو قورستر و مەترسیدارتر دەبێت.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، شەپۆلە نوێیەكە كە گەیشتۆتە وڵات قورسترو مەترسیدارترە لە دو شەپۆلی پێشو.

رونیشیكردۆتەوە كە شەپۆلە نوێیەكەی كۆرۆنا پێویستی بە روبەڕوبونەوەیە لەڕێگە خۆپارێزییەكانەوە لەوانە بەستنی ماسك و پاراستنی دوری لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسین.

هەروەها سەیف بەدر هێمای بۆ ئەوە كردوە كە وەزارەتەكەیان دەستیكردوە بە جێبەجێكردنی پلانێكی بەرفراوان كە زیادكردنی بڕی ڤاكسینەكان و بنكەكانی وەگرتنی ڤاكسین لە بەغداو پارێزگاكانی دیكە لە خۆدەگرێت.

هەروەك داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتییەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×