سبەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا بەڕێوەدەچێت
  2021-06-26       534       

بەبەشداری شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سبەی یەکشەممە کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا دەستپێدەکات و هەرسێ وڵات لەبارەی پڕۆژەی شامی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئابووری و یەکخستنی تواناکان گفتوگۆ دەکەن.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە رۆژنامەی "الصباح"ـی راگەیاندوە، سبەی یەکشەممە کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا دەستپێدەکات، لەو دیدارەدا کاراکردنی رێککەوتننامەکان بڕیاری لەسەر دەدرێت کە لە دوو لوتکەی رابردوو لەقاهیرە و عەممان رەشنوسەکەی گەڵاڵە کراوە.

پێشوتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، پڕۆژەی شامی نوێ لەسەر شێوازی هەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپی داڕێژراوە و بەغدا و قاهیرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دواتریش عەممان دێتە ناو رێککەوتنەکە.

پڕۆژەی شامی نوێ وەک پسپۆڕانی ستراتیژی باسی دەکەن، بریتییە لە کۆکردنەوەی تواناکان بۆ پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان لەهەرسێ وڵات، بەجۆرێک عێراق بەبوونی سامانێکی نەوتی زۆر پشتیوانی دارایی بۆ پڕۆژەکە دەستبەردەکات، میسریش کەخاوەن سەرمایەیەکی مرۆیی گەورەیە لەئاستی مرۆیی دەستبەری پڕۆژەکە دەکات، هەروەها ئوردن بەهۆی پێگەی جوگرافی بەشدارە لەپڕۆژەکەدا کە عێراق و میسر بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

بڕیاربوو 27ی ئازاری ئەمساڵ  کۆبونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لەبەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام رۆژێک پێش وادەی دیدارەکە، کۆبوونەوەکە دواخرا بەهۆی روداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی باشوری میسر کە بەهۆیەوە بەگوێرەی ئامارەکانی دەسەڵاتدارانی تەندورستی لەو کاتەدا 32 (سی و دوو کەس) مردن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×